به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تالیبان بە نیاز پاوان کردنی دەستەڵات نییە و تەواوی چینەکانی کۆمەڵگاو شارومەندانی ئەفغانستان لە بەرامبەر یاسادا یەکێکن.
یاریدەری سیاسیی تالیبان وتیشی: پابەند بوون بە بنەما نێونەتەوەییەکان،مافی مرۆڤ، مافی کەمینەکان، مافی ئافرەتان و ئازادیی ڕادەربڕین لە بەر ڕوناکایی بنەما ئیسلامییەکان لەو ئەوبەرایەتییانەی تالیبانەو ئافرەتان مافی خوێندن، ئیش و کار، مافی خودانەتی و بازرگانییان دەبێت و تالیبان مافەکانیان بە دتواوی لە سەر بنەمای پرسی ئیسلامی و بەرژەوەندیی نیشتیمانی دەستەبەر دەکات.
«مەلا بەرادەر» ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە بە سەرنجدانی ڕاستییەکان بۆ چارەسەریی گرفتەکانی جەماوەری ئەفغانستان ھەوڵ بدات و وتیشی: ئاشتی و ھێمنایەتی لەم وڵاتەدا بۆ سەرکردەکانی کابۆل گرینگ نییە. ئەوانە لە دانوستانەکانی نێوماڵی ئەفغانییەکانیش ھەر بە خاوی دەجوڵێنەوە.
یاریدەری سیاسیی تالیبان لە کۆتایی دا سەبارەت بە ڕێککەوتننامەکەی قەتەریش وتی: خۆ ھێشتا بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراون، بۆ وێنە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە کاتی دیاری کراودا ئەنجامی نەگرتووە، زیندانیەکان ھێشتا ئازاد نەکراون و ناوی ئەندامانی تالیبان ھێشتاش لە پێڕستی ڕەش دا دەر نەھێندراوەو وا ھەڵدەگرێ کە ئەم بابەتانە ھەرچی خێراتر چارەسەر بکرێت.
342/